گه‌ر فوو لە مۆمی کێكی لەدایکبوون بكه‌یت، چی رووده‌دات؟ 


نەتەوە  |   19:39:51 2019-08-06  |   (155) جار خوێندراوەتەوە

loading...
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ده‌ریخستووه‌، فوولێکردنی مۆم لەسەر کێکی لەدایکبوون و ئاهەنگەکان دەبێتە هۆی پیسبوونی بە چەندین بەکتریای جۆراوجۆر و ئه‌گه‌ری ژه‌هراویبوون. 
A+    A-

 

توێژینەوەیەکی زانکۆی کلیمسن لە ئەمریکا دەریخستووە، فوولێکردنی مۆم لەسەر کێکی لەدایکبوون و ئاهەنگەکان دەبێتەهۆی پیسبوونی بە چەندین بەکتریای جۆراوجۆر. 


لە توێژینەوەكه‌دا بەدواداچوونیان بۆ گەشەکردنی بەکتریاکان کردووە لەئەنجامی ئەو فووکردنەی لەکاتی کوژاندنەوەی مۆمی سەر کێكی لەدایکبوون دروستدەبێت و لەدوای توێژینەوەکە، کە بەراوردی دوو کێكیان کردووە، کە یەکێكیان بە فووکردنە مۆمەکە کوژێندراوەتەوە و یەکێكیان ئەو کردارە لەسەری ئەنجامنەدراوە، دەرکەوتووە لەسەر ئەو کێكەی بە فووکردن مۆمەکەی کوژێندراوەتە، %1400 بەکتریای زیاتری لەسەر بوون بە بەراورد بە کێكەکەی دیکە. 


به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌ی زانکۆی کلیمسن، ئەنجامی خێراگەشەکردنی بەکتریاکان پەیوەستە بەو بەکتریایانەی لەکاتی فووکردن لە دەمەوە دەردەچنە سەر کێكەکە، كه‌ ئه‌وه‌ش یارمەتیدەردەبێت بۆ ژەهراویبوون.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان