ئه‌مریكا له‌سه‌ر كورد هاته‌ده‌نگ و هۆشداری به‌توركیا ده‌دات 


نەتەوە  |   17:44:03 2019-08-06  |   (131) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لەدوای هەڕەشەکانی تورکیا بۆ هێرشی تاکلایەنە بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، واشنتن لە زاری وەزیری بەرگرییەوە هۆشداری دەدات.
A+    A-

 

مارک ئێسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە رۆژنامەنوسانی راگه‌یاندووه‌، ئەمریکا رازیی نییە بە هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا.


وەزیری بەرگریی ئەمریکا جه‌ختیشیكردۆته‌وه‌، "بە روونی ئێمە رازینیین بە هیچ هێرشێکی تاكلایەنەی تورکیا بۆ باکووری سووریا و جێگای قبووڵ نییە، ئەو هێرشە لە دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هەسەدە و تورکیایە".


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "ئێمە هیچ نیازێکمان نییە دەستبەرداریان بین، بەڵام ناشتوانین لە پاراستنیان گرەنتیان بکەین". 


ئەو شوێنەی سووریا، کە تورکیا دەیەوێت هێرشبکاتە سەری شوێنی هێزەکانی سووریای دیموکراتە (هەسەدە) و (یەپەگە)یە ئەو گرووپەش لە لایەن ئەمریکاوە بە هاوپەیمانی شەڕ بە دژی داعش ناودەبرێت و لە چەند ساڵی رابردوودا ئەمریکا بە تەواوەتی هاوکاری کردووە و پێکەوە شەڕی دژی داعشیان کردووە.


جێی باسه‌، دوو رۆژە کۆبوونەوەی بەردەوام لە لایەن بەرپرسانی سەربازی تورکیا و ئەمریکا لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت و دەیانەوێت لەسەر دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام، کە داخوازی لە مێژینەی تورکیایە بگەنە ئەنجام.





loading...











زۆرترین بینراوەکان