سه‌روه‌ت و سامانی داعش ئاشكرا ده‌كرێت


نەتەوە  |   14:15:54 2019-08-06  |   (126) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرای ده‌كات، رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به‌(داعش) خاوه‌نی 300 ملیۆن دۆلاره‌، هاوكات هۆشداریش ده‌دات له‌وه‌، "وه‌ستانی هێرشه‌ چه‌كداریه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بێت".
A+    A-

 

له‌راپۆرتێكدا سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس، ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، كه‌مبونه‌وه‌ی هێرشه‌ چه‌كداریه‌كانی رێكخراوی داعش له‌وانه‌یه‌ كاتی بێت.


ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌و رێكخراوه‌ هه‌رچه‌نده‌ خه‌لافه‌ته‌كه‌ی له‌ عیراق و سوریا له‌ده‌ستداوه‌، به‌ڵام خاوه‌نی 300 ملیۆن دۆلاره‌، ده‌شڵێت: داعش ده‌توانێت ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ پشتگیری كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌ناو عیراق و سوریاو ده‌ره‌وه‌شدا به‌كاربهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ش كۆمپانیا نافه‌رمییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی دراو ده‌قۆزێته‌وه‌ و كاره‌كانی پێ ئه‌نجام ده‌دات.


ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان باسی له‌وه‌شكردووه‌، داعش له‌ڕێگه‌ی پشتیوانی و گروپه‌كانی خۆی، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كانی ناو خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌فریقا و ئاسیاوه‌ ده‌توانێت خه‌رجی پێویستی رێكخراوه‌كه‌ دابین بكات.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان