ڤێتێرنەری: خواردنی گۆشتی تازەسەربڕدراو زیانی تەندروستی هەیە


نەتەوە  |   13:40:17 2019-08-06  |   (159) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویستە گۆشتی قوربانی لانی کەم 12 کاتژمێر بخرێتە ساردکەرەوە و پاشان بخورێت.
A+    A-

 

 

د. ئاری سەلاحەدین، بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری سلێمانی رایگەیاندوه‌، هەموو گۆشتێک پاش سەربڕین دەبێت 12 تاوەکو 24 کاژێر بخرێتە ساردکەرەوە بۆ ئەوەی کرداری (PH) تێیدا رووبدات، ئەوەش بۆ ئەوەی گۆشتەکە لە ماسولکەوە بگۆڕێت بۆ گۆشتی بەسوود. 


رونیشیكرده‌وه‌، بەهۆی هەڵگرتنی گۆشت لە ساردکەرەوەدا، ژمارەی ئەو بەکتریایانەی لە گۆشتەکەدا هەیە کەمدەبنەوە، لەبەرئەوە خواردنی گۆشتی تازەسەربڕدراو زیانی تەندروستی هەیە.


هاوكات بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتێرنەری سلێمانی چوار رێنمانیی بۆ هاونیشتمانیان دەرکردوە، لەکاتی ئەنجامدانی قوربانی پەیڕەوی بکەن:


یەکەم: سەربڕینی ئاژەڵانە لە کوشتارگە رێپێدراوەکان
دووەم: ئەگەر لە ماڵەکاندا ئاژەڵ سەربڕدرا ئەوا پاشماوەکانی بخرێتە کیسی نایلۆن و بدرێتە ئوتۆمبێلەکانی کۆکردنەوەی خاشاک
سێیەم: گۆشتی قوربانی لە کیسی روون و بێڕەنگ دابەشبکرێت
چوارەم: هەڵگرتنی گۆشت بۆ لانیکەمی 12 کاژێر لە ساردکەرەوەدا
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان