ترامپ داوای سزای مەرگ بۆ تاوانباری كۆمەڵكوژی و تاوانەكانی رق و كینە دەكات


نەتەوە  |   22:21:46 2019-08-05  |   (145) جار خوێندراوەتەوە

loading...
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا، داوادەكات ئەو كەسانەی تاوانی رق و كینە و كۆمەڵكوژی ئەنجام دەدەن دەستبەجێ سزای مردنیان بەسەردا بسەپێنرێت.
A+    A-

لەوتەیەكدا لە كۆشكی سپی دۆناڵد ترامپ سەبارەت بۆ هەردوو ڕووداوەكەی تەكساس و ئۆهایۆ كە تیایاندا 29 كەس كوژران و دەیان كەسی دیكە برینداربوون، راشیگەیاند: ئەوانەی ئەو تاوانانە ئەنجام دەدەن دەبێت زوو بڕیاری سزای مەرگیان بۆ بدرێت و بە خێرایی جێبەجێ بكرێت،  نەك بۆ چەند ساڵێك جێبەجێكردنەكەیان دوابخرێت.
داواشی لە وەزارەتی داد كرد پـێكەوە لەگەڵ دامەزراوە حكومیەكان و كۆمپانیاكانی سۆشیال میدیا كاربكەن بۆ دۆزینەوەی ئەو ڕێگەیانەی دەتوانرێت بەهۆیانەوە ئەو كەسانە دەستنیشانبكەن، كە نیازی ئەنجامدانی كۆمەڵكوژیـیان هەیە.
داواشی لە یاسادانەرانی كۆماری و دیموكرات كرد كاربكەن بۆ ڕێگەگرتن لەم جۆرە تاوانانە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان