پشكنینه‌كان ده‌ریانخست یاریزانێكی پیاو دووگیانه‌ 


نەتەوە  |   19:11:53 2019-08-05  |   (176) جار خوێندراوەتەوە

loading...
له‌ رووداوێكی سه‌یریدا، پشكنینه‌ پزیشكییه‌كان ده‌ریانخست، كه‌ یاریزانێكی پیاو دووگیانه‌.
A+    A-

 

به‌پێی زانیارییان، یاریزانێكی تۆپی باسكه‌ی ئه‌مریكی به‌ناوی "دۆنێل دیجی كۆپه‌ر"، كاتێك پشكنینی پزیشكی بۆ كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بچێته‌ ریزه‌كانی یانه‌یه‌كی بۆسنی، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ دووگیانه‌.


ئه‌و یاریزانه‌ به‌نیاز بووه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ریزه‌كانی یانه‌یه‌كی بۆسنییه‌وه‌ بكات، بۆیه‌ پشكنینی پزیشكی بۆ كراوه‌، ناوبراو "بۆ ئه‌وه‌ی له‌ مه‌ترسی ده‌رمانه‌ وزه‌به‌خشه‌كان رزگاری بێت له‌جیاتی میزی خۆی میزی هاوژینه‌كه‌ی به‌ تاقیگه‌ داوه‌، بێ ئه‌وه‌ی بزانێت كه‌ هاوژینه‌كه‌ی دووگیانه‌، كه‌چی ئه‌نجامه‌كان ده‌ریانخستووه‌ كه‌ خاوه‌نی میزه‌كه‌ دووگیانه‌".


ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، "كاتێك پزیشكان ئه‌مه‌یان بینیوه‌ زۆریان به‌لاوه‌ سه‌یر بووه‌، بۆیه‌ راسته‌وخۆ گومانیان لا دروستبووه‌و دواتر ده‌ركه‌وتووه‌ میزه‌كه‌ هی هاوژینه‌كه‌یه‌تی"، هه‌ربۆیه‌ فیدراسیۆنی تۆپی باسكه‌ی جیهانی، كۆپه‌ری تاوه‌كو حوزه‌یرانی 2020 له‌ یاریكردن به‌ تۆمه‌تی فێڵكردن سڕكرد.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان