هه‌رێم و به‌غدا له‌ڕێككه‌وتن نزیكن.. 544 ملیار ره‌وانه‌ ده‌كرێت


نەتەوە  |   17:22:54 2019-08-05  |   (165) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ناردنی موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ئه‌نجامی گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: چاوه‌ڕانده‌كرێت له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت، كه‌ ناردنی موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ش یه‌كێكه‌ له‌كێشه‌كان.
A+    A-

 

ماوه‌ی هه‌شت مانگه‌ حكومه‌تی عیراق موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی نه‌ناردووه‌، كه‌ بڕه‌كه‌ی بۆ هه‌ر مانگێك 68 ملیار دیناره‌و كۆی پاره‌كه‌ش  بۆ ئه‌و هه‌شت مانگه‌ ده‌كاته‌ 544 ملیار دینار و به‌پێی یاسای بوجه‌ی عیراق، پێویسته‌ مانگانه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكرایه‌.


له‌وباره‌یه‌وه‌ ناسر هه‌ركی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ لێدوانێكدا به‌ سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی راگه‌یاندوه‌، ئێستا وتوێژی له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌ستیپێكردووه‌و به‌پێی زانیارییه‌كان به‌ره‌وپێشچوونی باش له‌گفتوگۆكاندا هه‌یه‌.


ناوبراو وتیشی:"چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ بكرێت كه‌ له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه‌"، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ناردنی موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ش یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه‌و ئومێدمانوایه‌ له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا چاره‌سه‌ر بكرێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان