"عیراق پاسپۆرتەكەی هاوشێوەی پاسپۆرتی ئەمریكا لێدەكات"


نەتەوە  |   14:26:52 2019-08-05  |   (134) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایدەكات، "پاسپۆرتی عیراقی گۆڕانكاری بەسەردا دێت و دەبێتە ئەلكترۆنی هاوشێوەی پاسپۆرتی ئەمریكا".
A+    A-

 

عەمید سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندوه‌، لەلایەن حكومەتی ناوەندەوە ئاگادار كراونەتەوە شێوازی پاسپۆرتی عیراقی گۆڕانكاری بەسەردا دێت و بەشێوازێك دەبێت پاسپۆرتی عیراقی دەبێتە ئەلكترۆنی هاوشێوەی پاسپۆرتی ئەمریكایی.


ڕوونیشیكردەوە، هەر پارێزگایەك هێمای پارێزگاكەی دەچێتە سەر پاسپۆرتی ئەو هاووڵاتییەی دانیشتووی ئەو شارەیە، وتیشی، نوسراویان ناردووە بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ دیاری كردنی هێمایەك بۆ پاسپۆرتی سلێمانی و لەدوای گەیشتنە ئەنجامێك ڕەوانەی بەغدای دەكەن.


 





loading...











زۆرترین بینراوەکان