عیراق قه‌رزی 50 بۆ 100 ملیۆن دیناری ده‌دات.. هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه‌


نەتەوە  |   13:56:00 2019-08-05  |   (156) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بانكی ناوه‌ندی عیراق پێدانی قه‌رز بۆ پڕۆژه‌ی بچوك راده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری بانكه‌كه‌ش ئاشكرایده‌كات، قه‌رزه‌كه‌ هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌.
A+    A-

 

عابد ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عیراق رایگه‌یاندوه‌، له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه‌ بڕی تریلیۆنێك و 600 ملیۆن دینار بۆ پێدانی قه‌رزی وه‌به‌رهێنان ته‌رخانكراوه‌، كه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی بانكی ناوه‌ندی، هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌.


ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن وتیشی: "قه‌رزه‌كه‌ بۆ پڕۆژه‌ی بچوكه‌و له‌نێوان (50 بۆ 100) ملیۆن خه‌رجده‌كرێت".


رونیشیكرده‌وه‌، قه‌رزه‌كه‌ ده‌درێته‌ بانكه‌ ئه‌هلییه‌كان، هه‌ندێك له‌بانكه‌كانی هه‌رێم خۆیان لقیان له‌به‌غدا هه‌یه‌و ره‌نگه‌ له‌وێ قه‌رزه‌كه‌ وه‌ربگرن و ره‌وانه‌ی لقه‌كانیان بكه‌ن له‌سلێمانی و هه‌ولێرو دهۆك، به‌ڵام له‌هه‌رێمی كوردستانیش خه‌ڵك له‌وه‌رگرتنی ئه‌و قه‌رزه‌ سودمه‌ند ده‌بێت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان