باران بارین له‌عیراق ده‌ستپێده‌كات


نەتەوە  |   13:49:05 2019-08-05  |   (188) جار خوێندراوەتەوە

loading...
به‌پێی پێشبینیه‌كانی پسپۆڕانی بواری كه‌ش و هه‌وا، ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌ گۆڕانكارییه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو له‌ كه‌شوهه‌واری عیراق رووده‌دات و شه‌پۆلێكی باران بارین عیراق ده‌گرێته‌وه‌.
A+    A-

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ سادق عه‌تییه‌، شاره‌زای بواری كه‌شوهه‌وا، كه‌ ده‌زگا كه‌شناسییه‌كانی عیراق پشت به‌زانیارییه‌كانی ده‌به‌ستن، بڵاویكردۆته‌وه‌، به‌پێی نوێترین نه‌خشه‌ی كه‌ش و هه‌وا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ناوه‌ڕاستی مانگی 8، شه‌پۆلێكی باران بارین روو له‌ به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی عیراق بكات.

ناوبراو ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، دۆخی كه‌شوهه‌وا به‌خێرایی گۆڕانكارییان به‌سه‌ردادێت و ئه‌گه‌ر تاچه‌ند رۆژێكی تر گۆڕانكاری به‌سه‌ر ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ روو نه‌دات، ئه‌وه‌ باران ده‌بارێت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان