واده‌ی زیادكردنی موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران راگه‌یه‌ندرا 


نەتەوە  |   17:15:00 2019-08-04  |   (166) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لیژنه‌ی دارایی و ئابوریی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌واڵی جێبه‌جێكردنی خشته‌یه‌كی نوێی تایبه‌ت به‌پله‌به‌ندیی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عیراق ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، ساڵی 2020 ئه‌و خشته‌ نوێیه‌ جێبه‌جێده‌كرێت.
A+    A-

 

ماڵپه‌ڕی (غه‌د پرێس) ڕاگه‌یه‌نراوێكی لیژنه‌ی دارایی و ئابوریی له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی بڵاویكردۆته‌وه‌، كه‌ تێیدا هاتووه‌، "هه‌نگاو و هه‌وڵه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جدین بۆ ناچاركردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌جێبه‌جێكردنی خشته‌یه‌كی نوێی پله‌به‌ندیی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ساڵی داهاتودا".


ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، "له‌دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای نوێی خزمه‌تی شارستانی، له‌پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2020دا ئه‌و خاڵه‌ جێگیرده‌كرێت، كه‌ كار به‌خشته‌ی نوێی پله‌به‌ندیی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكرێت".


ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و خشته‌ نوێیه‌، دادوه‌ری بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عیراق ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌و موچه‌خۆرانه‌ی كه‌ ده‌رماڵه‌یان كه‌مه‌ یان هه‌ر ده‌رماڵه‌ وه‌رناگرن.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان