به‌فه‌رمی ئه‌م رۆژه‌ وەک یەکەم رۆژی جەژنی قوربان راگەیه‌ندرا


نەتەوە  |   18:53:00 2019-08-03  |   (138) جار خوێندراوەتەوە

loading...
نووسینگەی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، ڕۆژی دووشەممەی داهاتووی وەک یەکەم رۆژی جەژنی قوربان راگەیاند.
A+    A-

 

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 3/8/2019 یه‌كه‌م رۆژی مانگی زیلحجه‌یه‌ و رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو 12/8/2019، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان دەبێت.


ئەمەش لە کاتێکدا، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو عەرەبستانی سعوودیە ڕایگەیاندبوو، ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه‌ مانگی زیلحجه‌ بینراوه‌ و رۆژی هه‌ینی 2/8/2019، یه‌كه‌م رۆژی مانگی زیلحجه‌ی هیجرییه‌ و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش 11/8/2019، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانه‌.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان