نوێترین ده‌ركه‌وتنی دڵسۆز ماوه‌تی 


نەتەوە  |   14:33:08 2019-07-31  |   (178) جار خوێندراوەتەوە

loading...
خانمه‌ ئه‌كته‌ری كورد دڵسۆز ماوه‌تی، نوێترین وێنه‌ی خۆی، كه‌ ئاڵای كوردستانی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ بڵاوكرده‌وه‌، له‌گه‌ڵ وێنه‌كه‌ش  په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.
A+    A-

 

دڵسۆز له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام وێنه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌، وه‌ك له‌ وێنه‌كه‌شدا ده‌ركه‌وتووه‌، ئاڵای كوردستانی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ و نووسیویه‌تی: "ئێمه‌ كوردین و قه‌ت نامرین، ئه‌گه‌ر منداڵیشمان ببه‌ن، یه‌كی دیكه‌ له‌دایك ده‌بێت، سڵاو له‌ شه‌هیدانمان، سڵاو له‌ ئه‌نفالی كوردستان، سڵاو له‌ پێشمه‌رگه‌".


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ رۆژانی رابردوودا ژمارەیەک لە کەسوکاری ئەنفالکراوان بە مەبەستی ئامادەبوون لە هەڵدانەوەی ڕووفاتی کەسوکاریان لە گۆڕێکی بەکۆمەڵی سەماوە، چووبوونە سنووری پارێزگای موسەننا، ئەفسەرێکی هێزەکانی عێراق هەوڵی دا تاقانەیەکی ئەنفال ناچار بکات، کە ئاڵای کوردستان لەملی بهێنێتە خوارەوە، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.


 





loading...











زۆرترین بینراوەکان