دادگای فیدڕاڵی بڕیارێكی له‌باره‌ی مادەی 140 دەركرد  


نەتەوە  |   14:13:49 2019-07-30  |   (159) جار خوێندراوەتەوە

loading...
دادگای فیدڕاڵی عیراق كۆبوونەوەیەكی تایبەتی لەبارەی ماددەی 140 ئەنجامدا و رایگەیاند، کارکردن بە ماددەی 140 تایبەت بە ناوچە جێناکۆکەکان بەردەوام دەبێت.
A+    A-

 

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 30/7/2019 ئەیاس سامۆك، وتەبێژی دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەكەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراقدا، بڕیاری بەردەوامبوونی ماددەی 140ی دەستووری عیراقی دەرچوو تا ئەوكاتەی ماددەكە جێبەجێ دەكرێت.


ناوبراو وتیشی: دەستووری عیراق دەسەڵاتی داوەتە حكومەت بۆ ئەوەی هەنگاوی پێویست بۆ جێبەجێكردنی ماددەكە بگرنەبەر و پێویستیشە بەپێی دەستوور ماددەكە كە تایبەتە بە چارەسەركردنی كێشەی ناوچە جێناكۆكەكان بەتەواوی لێكەوتەكانی جێبەجێ بكرێت".





loading...











زۆرترین بینراوەکان