دیاردەیەكی گەردوونی روودەدات.. پلەكانی گه‌رما گۆڕانی بەسەردا دێت


نەتەوە  |   19:49:43 2019-07-28  |   (122) جار خوێندراوەتەوە

loading...
له‌ كەشناسی عێراقه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كرێت، كه‌ دیاردەیەكی گەردوونی رووده‌دات، كه‌ بەهۆیەوە پلەكانی گەرما روو لەبەرزبوونەوە دەكەن و شەوانه‌ش شێ بەڕێژەیەكی بەرچاو زیاد دەكات.
A+    A-

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ سادق عەتیە، پێشبینیكاری كەشوهەوا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردۆته‌وه‌، "دیاردەكە لە ئه‌مڕۆ یەكشەممەوە دەستپێدەكات و بەهۆی ئەو ئەستێرەیەی دێتە سەر ئاسمانی عێراق، پلەكانی گەرما روو لەبەرزبوونەوە دەكەن".


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، دیاردەكە وا لە پلەكانی گەرما دەكات بەرزببنەوەو هەستكردن بە گەرما و رادەی شێ بارێكی تاقەت پڕوكێن بۆ هاووڵاتیان ده‌خوڵقێنێت، ده‌شڵێت: "ئەستێرەكە ناوی (مەرزەم)ـە و خێراییەكانی با كەمدەكاتەوە و بۆ ماوەی 13 رۆژ لەسەر ئاسمانی عێراق دەمێنێتەوە".





loading...











زۆرترین بینراوەکان