وه‌فدێكی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا دكات


نەتەوە  |   20:20:30 2019-07-26  |   (209) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەفدێكی هونەری هەرێم، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی كێشەكانی نێوانیان سەردانی بەغدا دەكات.
A+    A-

 

شیروان میرزا ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی و لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بە ماڵپه‌ڕی فەرمی حزبەكەی راگەیاندوە: هەفتەی داهاتوو وەفدێكی هونەری هەرێم، سەردانی بەغدا دەكەن، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی كێشەكانی نێوان بەغدا و هەرێم.


وتیشی: سەردانی لیژنەكە بەمەبەستی بەدواداچوونی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و یەكلایی كردنەوەی كێشە هەڵپەسێراوەكانی نێوانیانە.


ئەمە لەكاتێكدایە رۆژی 24ی ئەم مانگە، وەفدێكی باڵای عیراق كە پێكهاتبوون لە نوێنەری سەرۆك وەزیران و وەزیری نەوت و وەزیری دارایی و چەند بەرپرسێكیكە، سەردانی هەولێریان كرد و بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و رۆژی پێنجشەممە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم كۆبوونەوە.


دوای كۆبوونەوەكەش لە راگەیەنراوێكدا بە ناوی "لیژنەی هاوبەشی حكومەتی هەرێم و حكومەتی ئیتحادی"، ئاشكرایان كرد: "هەردوولا رێككەوتن لەسەر دانانی میكانزمێكی كردەیی بۆ لێكۆڵینەوە لە وردەكاری پرسە هەڵپەسێردراوەكان لەرێگای پێكهێنانی چەند لێژنەیەكی تایبەتمەندی تەكنیكی لە وەزارەتە پەیوەندیدارەكان لەژێر چاودێری لێژنەی باڵای هاوبەش".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان