ناوی شوێنگرەوەی سەرۆکی تونس ئاشکراکرا


نەتەوە  |   16:53:34 2019-07-25  |   (127) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پاش ئەوەی ئەمڕۆ باجی قاید سبسی سەرۆکی تونس کۆچی دوایی کرد، شوێنگرەوەی ناوبراو دیاریکرا کە بۆ ماوەیەک بەشێوەی کاتی پۆستی سەرۆکی ئەو وڵاتە دەگرێتە ئەستۆ.
A+    A-


بەپێی هەواڵێکی سکای نیوز، پاش کۆچی دوایی محەمەد باجی قاید سبسی سەرۆکی تونس، ئێوارەی ئەمڕۆ محەمەد ناسر-ی سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەکرێتە سەرۆکی کاتی وڵات و سوێندی یاسایی دەخوات.

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەرۆکایەتی کۆماری تونس لە راگەیەنراوێکدا مردنی  سەرۆکی تونسی بڵاوکردەوە کە لە نەخۆشخانەیەکی سەربازی کۆچی دوایی کردووە.

 

کۆچی دوایی باجی ترسی دروستبوونی بۆشایی دەسەڵاتی لای بەرپرسانی ئەو وڵاتە دروستکردووە، بەتایبەتی کە ناوبراو رۆڵی بێلایەنانەی لە کێشە سیاسییەکاندا بینیووە.

 

هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی وڵاتەکەش بۆ جێگرتنەوەی ناوبراو رێگرتنە لە دروستبوونی بۆشایی دەسەڵات.





loading...











زۆرترین بینراوەکان