سبسی كۆچی دوایی كرد


نەتەوە  |   14:51:39 2019-07-25  |   (164) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی کۆشکی سەرۆکایەتی، ئەمڕۆ سەرۆکی تونس لە تەمەنی 93 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و بەو بۆنەیەشەوە پرسەی گشتی لە سەرتاسەری ئەو وڵاتەدا راگەیەندرا.
A+    A-


نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ سه‌رۆكایه‌تی تونس مردنی ئه‌لباجی قاید سبسی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند کە به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ ئه‌لباجی قاید سبسی سه‌رۆكی تونس به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستییه‌وه‌ گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی.

 

ئه‌لباجی قاید سبسی سه‌رۆكی تونس ته‌مه‌نی 93 ساڵ بوو، له‌ سەردەمی حكومه‌ته‌كه‌ی زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لیدا وەزیری یەکەم (سەرۆک وەزیران) بوو له‌ ساڵی 2011، دواتر لە هەڵبژاردنی ساڵی 2016ی ئەو وڵاتەدا بووە دووەم سەرۆکی هەڵبژێردراو لەدوای بن عەلی.





loading...











زۆرترین بینراوەکان