ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی ئەم پارەیە درا...ھەفتەی داھاتوو دابەشدەکرێت


نەتەوە  |   19:50:36 2019-07-24  |   (165) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی ھەرێم، ڕونکردنەوە لەبارەی خەرجکردنی کرێی خوێندن بۆ کور و کچی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی دەدات، بەرپرسێکی وەزارەتەکەش ڕایدەگەیەنێت: لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی داراییەوە رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی پارەکە دراوە.
A+    A-

 

ئەحمەد مام ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری کاروباری زیندانییە سیاسییەکان لەوەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی ھەرێم، ڕایگەیاندوه‌، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی داراییەوە رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕی ١٧ ملیار دینار دراوە وەک کرێی خوێندنی کچ و کوڕی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی، کە لەزانکۆ ئەھلییەکاندا دەخوێنن.


ڕونیشیکردەوە، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی بانکی ھەرێم لەھەولێر و سلێمانی قسەمان کردووە بۆئەوەی بەزووترین کات پارەکە خەرج بکرێت، کە زیاتر لە ٥٩٠٠ خوێندکار لە وەرگرتنی ئەو پارەیە سوودمەند دەبن.


ئەحمەد مام ڕەسوڵ له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن ئاماژەی بەوەشکرد، بەھۆی نەبوونی پارەی پێویست لە بانکەکاندا، نەتوانراوە کرێی خوێندنی ئەو خوێندکارانە خەرجبکرێت، بەڵام لەھەوڵی بەردەوامداین کە بتوانرێت لە ھەفتەی داھاتووەوە دەست بەخەرجکردنی بکرێت.


ئاشکراشیکرد، وەکو وەزارەت فەرمانمان بۆ خەرجکردنی پارەکە دەرکردووەو ھەر کات پارەکە خرایە سەر ژمارە حسابی وەزارەت، ئەو برە پارەیە بۆ سەرجەم ئەو خوێندکارانە خەرجدەکرێت بەگوێرەی پشکی خۆیان.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان