پشووه‌كانی جه‌ژنی قوربانی دیاریكرا


نەتەوە  |   13:41:39 2019-07-24  |   (115) جار خوێندراوەتەوە

loading...
میرنشینی سعودییه‌ پشووه‌كانی جه‌ژنی قوربانی دیاریكرد.
A+    A-

 

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی خزمه‌تگوزارییه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی سعودییه‌ رایگه‌یاندووه‌، پشوی جه‌ژنی قوربان له‌ سعودییه‌  15رۆژی ته‌واو ده‌بێت و له‌ كۆتایی ده‌وامی رۆژی دووشه‌ممه‌  5ی ئاب ده‌ستپێده‌كات و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌  18ی ئاب كۆتایی دێت.
هاوكات چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دیاریكردنی وه‌ستان له‌ كێوی عه‌ره‌فه‌ و یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان به‌ فه‌رمی له‌لایه‌ن سعودییه‌وه‌ رابگه‌یه‌نرێت.


جێی باسه‌ به‌پێی توێژینه‌وه‌ فه‌له‌كییه‌كان پێشبینی ده‌كرێت رۆژی وه‌ستان له‌ كێوی عه‌ره‌فه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌  11ی ئاب بێت، به‌مه‌ش یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان رۆژی دووشه‌ممه‌  12ی ئاب ده‌بێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان