ئەمریکا پشتیوانی لەهەوڵەکانی کابینەی نوێی حکومەت و ئەنجامدانی چاکسازی ده‌كات


نەتەوە  |   19:55:39 2019-07-23  |   (156) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا و ئاماژه‌ به‌وه‌كرد، ئەمریکا پشتیوانی لە هەوڵەکانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم دەکات بەتایبەتی لە بواری ئەنجامدانی چاکسازی. 
A+    A-

 

بەپێی راگەیه‌ندراوێكی فەرمی حکومەتی هەرێم، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دووبارە پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیران کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان خواست، جەختیشی لە گرنگی پەیوەندی دۆستانەی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان کردەوە. 


ناوبراو ئاماژەشی بەوەكرد، حکومەتی ئەمریکا پشتیوانی لە هەوڵەکانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بەتایبەتی لە بواری ئەنجامدانی چاکسازی ئابووری. 


پۆمپیۆ هەروەها خۆشحاڵی خۆشی بەرامبەر سەردانی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا نیشاندا و رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هانی هەردوولا دەدات بۆئەوەی لەڕێگەی گفتوگۆوە کێشەکانیان چارەسەربکەن.


له‌ به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان وێڕای سوپاسکردنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جەختی لەوە کردەوە چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا پێویستە بە شێوەیەک بێت کە ماف و ئەرکی هەموو لایەک لەبەرچاو بگیرێت. 


هه‌روه‌ها باسکردن لە گرنگیی بەردەوامبوونی یارمەتییەکان بۆ هێزی پێشمەرگە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکەیان بوو.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان