وه‌زیری دارایی له‌ باره‌ی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ هۆشداری ده‌دات


نەتەوە  |   16:46:27 2019-07-23  |   (158) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزیری دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، له‌ ئه‌گه‌ری پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی کەنداو، عێراق رووبەڕووی کارەساتێکی گەورە دەبێتەوە.
A+    A-

 


فوئاد حسێن، وەزیری دارایی و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری، بە رۆژنامەی (ئیندپێندێنتی)ی بەریتانی راگەیاندووە، ''ئەگەر ئێران بەڵێنی خۆی لە داخستنی گەرووی هورمز بباتە سەر، ئەوا عێراق رووبەڕووی کارەساتێک دەبێتەوە، چونکە بەندەرەکانی بەسرە دەروازەی سەرەکیی هەناردەکردنی نەوتی عێراقن و بە داخستنی گەرووی هورمزیش، هەناردەی نەوتی عێراق لە بەسرە دەوەستێ''.


ماوەیەکە ئاڵۆزییەکانی کەنداو زیادی کردووە، بە تایبەت دوای ئەوەی سوپای پاسدارانی ئێران دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری بەریتانیدا گرت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان