حه‌مكۆ بۆ سێهه‌م جار هاوسه‌رگیری كرد


نەتەوە  |   14:49:58 2019-07-23  |   (199) جار خوێندراوەتەوە

loading...
هونەرمەندی بواری کۆمیدیا حەمکۆ بۆ جاری سێیەم ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا و دەڵێت، هاتریکی هاوسەرگیریم تۆمار کرد.
A+    A-


 

حەمکۆ لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەی خۆی و هاوژینە تازەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: "هاتریکی هاوسەرگیریم تۆمارکرد و بۆ دواجار چوومە نێو قەفەسی زێڕین و نەخشە لە هەموو عاشقان بێت".

 

حەمکۆ پێشتر دووجاری دیکە هاوسەرگیریکردووە کە دوایینجار لەگەڵ خانمێکی بەڕازیلی بوو بەناوی رۆبێرتا رۆچە و منداڵێکیشیان بەناوی تۆماس هەبووە.

 

سه‌باره‌ت به‌ هاوژینه‌ نوێكه‌ی حه‌مكۆ له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاندووه‌: ناتوانم هیچ زانیارییەکی دیکە لەسەر هاوژینە تازەکەم بدەم، چونکە ماڵی خەزوورم پێیان خۆش نییە و رێگەیان پێنەداوم لە راگەیاندنەکان باسی بکەم".





loading...











زۆرترین بینراوەکان