به‌ریتانیا.. سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو ده‌ستنیشان كرا


نەتەوە  |   14:43:18 2019-07-23  |   (159) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا سه‌رۆكی نوێی هه‌ڵبژارد، كه‌ هه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ ده‌بێته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌.
A+    A-

 

به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانی به‌ریتانیا پارتی پارێزگاران بەدەنگی بەڵێی لەسەدا 66ی ئەندامانی بەشداربوی پارتەکەی کە رێژەی لەسەدا 87 یان بەشداری کردبو، بۆریس جۆنسنی وەزیری پێشوی دەرەوەی بریتانیای وەک سەرۆکی پارتەکە هەڵبژارد و دواتریش ناوبراو دەبێتە سەرۆک وەزیرانی بریتانیا.


بەپێی نەریتی کاری سیاسی و حزبایەتی لەبریتانیا، هەمو ئەندامێکی پەرلەمان دەبێت ئەندامی سەرکردایەتی حزبەکە بێت و لەناو خەڵکیشەوە هەڵبژێردریێت، سەرۆکی حزبیش ئەگەر زۆرینەی پەرلەمانی بەدەستبهێنێت دەبێتە سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە.


ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ تێرێزا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا و سه‌رۆكی پارتی پارێزگاران دوای ئه‌وه‌ی شكستی هێنا له‌ هه‌نگاوه‌كانی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا، مانگی ئایاری ئه‌مساڵ ده‌ستی له‌ كاركێشایه‌وه‌.

 

 


 





loading...











زۆرترین بینراوەکان