وەزارەتی دارایی دوابڕیار لەسەر پلەبەندی مووچە دەدات


نەتەوە  |   20:18:33 2019-07-22  |   (127) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزارەتی دارایی عیراق ئاشكرایدەكات، "چاو بە پلەبەندی مووچەی فەرمانبەران دەخشێننەوە ئەوەش لەپێناو چارەسەركردنی كێشەی خەرجی گشتی.
A+    A-

 

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی دارایی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە، فوئاد حسێن، وەزیری دارایی سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی ژمارە 15ی كردووە بۆ داڕشتنی ستراتیجیەتی بودجەی گشتی دەوڵەت بۆ ساڵی 2020 تاوەكو 2022.


له‌ به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، گفتوگۆ كراوە لەسەر ئاستی خەرجی گشتی لە خەرجییەكانی بەكاربردن و وەبەرهێنانی تایبەت بە وەزارەتەكان لەلایەن وەزارەتی دارایی و پلاندانان و هەروەها گفتوگۆ كردن لەسەر نرخی نەوت و پەیوەندی بە بودجەوە و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ كێشەی خەرجی گشتی ئەوەش لەڕێگەی چاوخشاندنەوە بە پلەبەندی مووچەی فەرمانبەران و هەروەها چاوخشاندنەوە بە داهاتی تایبەت بە وەزارەتەكان بۆ پاڵپشتی كردنی خەرجی گشتی".


ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، وەزارەت ڕاپۆرتێكی ئابووری بۆ ستراتیجی بودجەی 2020 تاوەكو 2022 پێشكەش كردووە.


هاوكات به‌ پێی زانیارییه‌كان یاسای خزمەتی شارستانی و پلەبەندی مووچە لە یاسای مووچەی ساڵی 2008 دەستكاری دەكرێت و جیاوازی مووچە و دەرماڵەی نێوان وەزارەتەكان ناهێڵدرێت و مووچەی پلەكانی خوارەوە (10 تا 5) زیاد دەكرێت تاوەكو جۆرێك لە هاوسەنگی لەگەڵ پلەكانی دیكە دروست ببێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان