پەرلەمانی عێراق وادەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی دیاریكرد


نەتەوە  |   18:58:01 2019-07-22  |   (150) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پەرلەمانی عێراق له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا رۆژی 1ی نیسانی 2020ی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دیاریکرد. 
A+    A-

 

لە دانیشتنی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 22/7/2019 پەرلەمانی عێراقدا یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاکان هەموارکرایەوە و بڕیاردرا رۆژی 1/4/2020 هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت.


به‌پێی زانیارییه‌كان، کەرکووکیش لە چوارچێوەی ئەو پارێزگایانە دەبێت کە هەڵبژاردنی تێیدا بەڕێوەدەچێت هه‌روه‌ها ئەو کەسانەی لە دوای ساڵی 2013وە نفوس و پسوولەی خۆراکیان گواستبێتەوە کەرکووک، ناتوانن لەوێ دەنگ بدەن و خەڵکی کەرکووکیش ناتوانن لە هیچ شوێنێکی دیکە دەنگ بدەن. 


جێی باسه‌ ئەو یاسایەی پەرلەمانی عێراق ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە و تەنیا لە پارێزگاکانی عێراق و ناوچە جێناکۆکەکان هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان