یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بڕیار و راسپارده‌ی نوێی ده‌ركرد


نەتەوە  |   21:11:02 2019-07-20  |   (184) جار خوێندراوەتەوە

loading...
یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك بڕیار و راسپارده‌ی نوێی ده‌ركرد.
A+    A-

 

رۆژی شه‌ممه‌ 20/7/2019 به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:


1- یاری كۆتایی خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان، له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ 24/7/2019 له‌ كاتژمێر 4:30 ـی ئێواره‌ له‌ هۆڵی (ساڵح عه‌لی) له‌ سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت.

2- له‌ یاری نێوان پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و دهۆك له‌ خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان، به‌ هۆی كه‌مته‌رخه‌می یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له‌ كۆنترۆڵ نه‌كردنی یاریگه‌كه‌یان به‌ شێوه‌یه‌كی باش، بۆیه‌ ئاگاداری یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه‌، له‌ یارییه‌كانی داهاتوو به‌ شێوه‌یه‌كی زۆرباش له‌ پاراستنی تیپی میوان و سه‌رپه‌رشتیاری یاری و ده‌سته‌ی ناوبژیوانان یاریگه‌كه‌یان كۆنترۆڵ بكه‌ن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ یارییه‌كانیان ده‌گواسترێته‌وه‌ یاریگه‌ی دیكه‌.

3- له‌ یاری نێوان ده‌روازه‌ و خاك له‌ خولی پله‌یه‌كی لاوانی كوردستان، به‌ هۆی جنێودان و هێرشكردن بۆ سه‌ر ده‌سته‌ی ناوبژیوانانی یارییه‌كه‌ له‌ لایه‌ن یاریزانی یانه‌ی ده‌روازه‌ (زانیار عوسمان) ژماره‌ 14، بڕیاردرا به‌:

• راگرتنی ناوبراو بۆ سێ یاری.
• غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به‌ بڕی 300000 سێسه‌د هه‌زار دینار.

4- له‌ یاری نێوان كۆیه‌ و چه‌مچه‌ماڵ له‌ خولی پله‌یه‌كی لاوانی كوردستان، به‌ هۆی ده‌ركردن و ده‌رچوون له‌ گیانی وه‌رزشی له‌ لایه‌ن یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری لاوانی یانه‌ كۆیه‌ (رووداو جه‌مال) بڕیاردرا به‌:

• راگرتنی ناوبراو بۆ یه‌ك یاری، كه‌ نابێت له‌ نێو یاریگه‌ ئاماده‌ بێت.
• غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به‌ بڕی 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.

5- ئاگاداری یانه‌ی كۆیه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ كۆنترۆڵ كردنی یاریگه‌كه‌یان و، رێكخستنی یاریگه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی جوان و رێك، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ یارییه‌كانی داهاتوویان ده‌گواسترێته‌وه‌ یاریگه‌یه‌كی دیكه‌.

6- راگرتنی ئه‌م سه‌رپه‌رشتیار و ناوبژیوانانه‌ی خواره‌وه‌ بۆ یه‌ك هه‌فته‌ له‌ سه‌رپه‌رشتی كردن و به‌رێوه‌بردنی یارییه‌كان، ئه‌مه‌یش به‌ هۆی كه‌مته‌رخی و نه‌گه‌یشتی فۆڕم و راپۆرتی یارییه‌كانیان:

• یاری نێوان پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و زانكۆی جیهان له‌ خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان، سه‌رپه‌رشتیاری یاری (تاریق سه‌عید) ده‌سته‌ی ناوبژیوانان (ئارام فه‌ره‌یدوون، كه‌یوان حه‌مید، بڕیار قادر و په‌یوه‌ند یوسف).

• یاری نێوان هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و سیروانی شاره‌زوور له‌ خولی پله‌یه‌كی لاوانی كوردستان، سه‌رپه‌رشتیاری یاری (سه‌لام مه‌حموود) ده‌سته‌ی ناوبژیوانان (هه‌ژار حه‌سه‌ن، ئاسۆ ئه‌حمه‌د، پاڤێڵ جه‌لال و هه‌ڵمه‌ت حه‌یده‌ر).

• یاری نێوان رانیه‌ و سۆلاڤ له‌ خولی پله‌یه‌كی لاوانی كوردستان، ده‌سته‌ی ناوبژیوانان (هێرش عوسمان، رێبوار عومه‌ر، فارووق ئه‌مین و ئاكام عه‌لی).

7- سه‌رپه‌رشتیاری یاری و ده‌سته‌ی ناوبژیوانان، به‌رپرسیارن له‌ نه‌گه‌یشتنی فۆڕم و راپۆرتی یاری بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی یه‌كێتییه‌كه‌مان.

8- ئاگاداری فێرگه‌كانی تۆپی پێی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ قۆناغی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی فێرگه‌كانی تۆپی پێی كوردستان، دوای جه‌ژنی قوربانی پیرۆز ئه‌نجام ده‌درێت.

9- یارییه‌كانی خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان هه‌ر پێنج رۆژ جارێك ئه‌نجام ده‌درێت:

• یارییه‌كانی گه‌ڕی چواره‌م له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ 23/7/2019 ئه‌نجام ده‌درێت.
• یارییه‌كانی گه‌ڕی پێنجه‌م له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 28/7/2019 ئه‌نجام ده‌درێت.

10- به‌ بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی بۆ ریزی یانه‌ پله‌نایابه‌كانی تۆپی پێی عێراق و به‌ ده‌ستهێنانی پله‌ی دووه‌می خولی یانه‌ پله‌یه‌كه‌كانی عێراق، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له‌ یانه‌ی زاخۆ ده‌كه‌ین، به‌ هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتر و پێشكه‌وتنی به‌رده‌وام، دووباره‌ پیرۆزه‌.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان