هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی قه‌زا و ناحیه‌كان له‌م واده‌یه‌ ئه‌نجام ده‌درێت


نەتەوە  |   21:02:40 2019-07-20  |   (188) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه‌، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی قه‌زا و ناحیه‌كان له‌ مانگی نیسانی 2020 ئه‌نجامده‌درێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دواناخرێت.
A+    A-

 

له‌وه‌باره‌یه‌وه‌ حه‌سه‌ن كه‌عه‌بی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه‌، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی قه‌زا و ناحیه‌كان له‌ مانگی نیسانی 2020 ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵام جه‌خت له‌وه‌كرایه‌وه‌ كه‌ یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هه‌مواربكرێته‌وه‌.


ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی قه‌زا و ناحیه‌كانی عێراق كۆبوونه‌ته‌وه‌ و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا جه‌خت له‌وه‌شكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ پێش هەڵبژاردنەکە یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هه‌مواردەكرێته‌وه‌.





loading...











زۆرترین بینراوەکان