هه‌رێم و به‌غدا به‌م نزیكانه‌ رێككه‌وتنێكی گرنگ واژۆ ده‌كه‌ن


نەتەوە  |   12:34:35 2019-07-20  |   (173) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ده‌ڵێت، ھەرێم و بەغدا بەردەوامن لە گفتوگۆكردن لەبارەی ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و پێشكەوتنی زۆر باشیش لە گفتوگۆكان ھەیە و تەنھا ماوە لەسەر رێژەی بەشداریكردنی ھێز لەو ناوچانە بگەنە رێككەوتن، بۆیە بەم زووانە رێككەوتن دەكرێت.
A+    A-

 

ناسر ھەركی، په‌رله‌مانتاری پارتی و بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبه‌كه‌ی راگەیاندوه‌، لیژنەی ھاوبەشی ھەرێم و بەغدا بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان بەردەوامە لە گفتوگۆكانی و پێشكەوتنی زۆر باشیش ھەیە، لە ئێستاشدا تەنھا لەسەر ئەوە ماوە رێككەوتن بكرێت، كە رێژەی بەشداریكردنی ھێز لەو ناوچانە چۆن بێت  و ھەر یەكەو پێشنیازێكی ھەیە و كوردیش داوای كردووە زۆرینە بێت، چونكە كورد لەو ناوچانە زۆرینەیە، بۆیە بەم زووانە دەگەنە رێككەوتن".


ھەركی باسی له‌وه‌شكردوه‌: "بۆ دیاریكردنی پارێزگارێكی تازە، پارتی و یەكێتی لیژنەیەكیان پێك ھێناوە و لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ دەكەن بۆ ئەوەی پۆستی پارێزگاریش وەرگرنەوە و لە لیژنەی ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووكیش باس كراوە، كە ئەو پۆستە پشكی كوردە و پێویستە وەریبگرنەوە".


به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌، ھەر كاتێك رێككەوتن كرا، سەرجەم ئەو ھێزانەی كە ھاوردەی ناوچەكان كراون، لەوێ دەردەكرێن و ئەو ھێزە تازانەی رێككەوتنی لەسەر دەكرێت، لەو ناوچانە جێگیر دەكرێن.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان