بەشە ئاردی بایەعی زیاد دەكرێت


نەتەوە  |   19:25:54 2019-07-17  |   (169) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەهۆی زیادبوونی گەنم، بڕیار دراوە بەشەئاردی مانگانەی بایەعیی هاووڵاتییان لە 8 مانگەوە بكرێتە 10 مانگ.
A+    A-

 

 

به‌پێی زانیارییه‌كان، دوای ئەوەی لە دوو ساڵی رابردوودا لە كۆی 12 بەشەئارد تەنیا 8 بەشەئارد دابەشی سەر هاووڵاتییان كراوە، بڕیارە ئەمساڵ بكرێتە 10 بۆ 12 بەش.


له‌وباره‌یه‌وه‌ نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی هەرێمی كوردستان له‌ لێدوانێكدا به‌ هه‌فته‌نامه‌ی باسی راگەیاندووه‌، "ساڵی رابردوو تەنیا 8 بەشەئارد دابەش كرا، بڕیارەكەش پەیوەندیی بە ئێمەوە نەبووە، بەڵكوو پەیوەندیی بە حكوومەتی عێراقەوە هەبووە".


نەوزاد ئەدهەم ئاشكراشی كرد، "ئەمساڵ لە عێراق و هەرێمی كوردستان گەنم زۆرە و بڕە گەنمێكی یەكجار زۆر دراوەتە سایلۆكان، بۆیە بڕیار وایە بەشەئاردی بایەعی لە 8 مانگ بكرێتە 10 مانگ ".


لە ساڵی 2015دا ماوەی زیاتر لە 45 رۆژ بەشەئاردی مانگانەی هاووڵاتییان لە رێگەی بریكارەكانی خۆراك دابەش نەكرا، دابەش نەكردنی ئارد لەو ماوە زۆرەدا وایكرد نرخی یەک فەردەی ئاردی بایەعی بگاتە 25 هەزار دینار.


ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی ئاماژەی بەوەشكردووه‌، زیادكردنی بەشەئارد وا دەكات لە بازاڕ نرخی ئارد بەشێوەیەكی گشتی داببەزێت و رێگری بكات لە زیادكردنی نرخ.


بەغدا بۆ ئەو گەنمەی كە لە ئاشەكانی كوردستان لێ دەكرێت و دواتر وەكوو بەشەئاردی مانگانە دابەشی سەر هاووڵاتییان دەكرێت، بۆ هەر یەک تەن 10 دۆلار دەدات.


هاوكات هه‌فته‌نامه‌كه‌ له‌زاری سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیاكانی دانەوێڵەی هەولێر بڵاویكردۆته‌وه‌، گەنمێكی زۆر لە سایلۆكان هەیە، بۆیە حكوومەتی عێراق بڕیاری داوە بەشەئارد زیاد بكات.


ئاشكراشیكرد، ئێستا بەشەئاردی مانگی 4ی 2019 دابەش دەكرێت، بڕیارە لە ماوەیەكی كورتدا دوو بەشەئاردی تر دابەش بكرێن.


 





loading...











زۆرترین بینراوەکان