راگه‌یه‌ندراوێك له‌ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ 


نەتەوە  |   18:48:53 2019-07-17  |   (135) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان لەباره‌ی رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.
A+    A-

 

 

سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان لە راگەیه‌ندراوێکدا ئیدانەی هێرشکردنە سەر کارمەندانی کۆنسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر دەکات و رایدەگەیه‌نێت، رێگه‌ ناده‌ین ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان ئاڵۆزبکرێت. 


دەقی راگەیه‌ندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان

راگه‌یه‌نراوێک له‌ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌:

به‌ توندی ئه‌و تاوانکارییه‌ ترسنۆکه‌ سه‌رکۆنه‌ ده‌که‌ین که‌ نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر کارمه‌ندێکی کونسولخانه‌ی تورکیا و هاووڵاتییه‌کی هه‌رێمی کوردستانی کردۆته‌وه‌ ئامانج و له‌ئه‌نجامدا هه‌ردووکیان گیانیان له‌ده‌ست داوه و هاووڵاتییه‌کی دیکه‌ش بریندار بووه‌.

له‌ کاتێکدا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ی خانه‌واده و که‌سوکاری قوربانیان ده‌که‌ین و هیوای زووچاکبوونه‌وه‌ بۆ برینداره‌که‌ ده‌خوازین، دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ ڕێگه‌ ناده‌ین ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان ئاڵۆز بکرێت و به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه‌ بۆ ده‌ستگیرکردنی تاوانکاران به‌رده‌وامه‌ تا ده‌دۆزرێنه‌وه‌ و به‌ سزای خۆیان ده‌گه‌یه‌نرێن.

سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان
17-7-2019
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان