بڕیارێكی نوێی حكومه‌ت.. وه‌زیره‌كان نوسینگه‌یان له‌پارێزگاكان نابێت


نەتەوە  |   16:44:18 2019-07-17  |   (131) جار خوێندراوەتەوە

loading...
به‌پێی بڕیارێكی نوێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، به‌هه‌مانشێوه‌ی خوله‌كانی پێشوو، وه‌زیره‌كان نوسینگه‌یان له‌پارێزگاكان نابێت و سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كان پابه‌ند ده‌كات به‌ده‌وامی فه‌رمی له‌ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ تا پێنجشه‌ممه‌ له‌وه‌زاره‌ته‌كانیان.
A+    A-

 

به‌پێی زانیارییه‌كان چیتر وه‌ك كابینه‌كانی پێشوی حكومه‌ت، وه‌زیره‌كان نوسینگه‌یان نابێت كه‌ هه‌فته‌ی ڕۆژێك یان جارێك له‌پارێزگایه‌ك ده‌وامبكه‌ن. 


هه‌روه‌ها كاری وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم له‌هه‌ولێر ده‌بێت و ده‌بێت ده‌وامی فه‌رمی بكه‌ن له‌یه‌كشه‌ممه‌وه‌ تا پێنجشه‌ممه‌ بۆئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی ئاگایان له‌وه‌زاره‌ته‌كانیان بێت، به‌ڵام بۆ سه‌ردانی شاره‌كان وه‌ك ئه‌ركێك ده‌توانن مانگی جارێك سه‌ردانی پارێزگاكان بكه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌ته‌كانیان به‌سه‌ربكه‌نه‌وه‌.





loading...











زۆرترین بینراوەکان