ئاسایشی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی لەسەر ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بڵاوكرده‌وه‌


نەتەوە  |   16:24:45 2019-07-17  |   (130) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئاسایشی هه‌ولێر له‌ باره‌ی روداوی ته‌قه‌كردن له‌ رێستۆرانتێكی شاری هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه‌، "رێگه‌ ناده‌ن دۆخی ئارامی هه‌رێم تێكبچێت".
A+    A-

 

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دوای هێرشەکەی ئەمڕۆی ئه‌و شاره‌ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، كه‌ تێیدا هاتووه‌، لە هێرشەکەدا کارمەندێکی کونسوڵخانەی تورکیا و هاوڵاییەک گیانیانلەدەستداوە و یەکێکی دیکەش بریندار بووە.


لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا، جه‌ختله‌وه‌كراوه‌ته‌وه‌، "هاوڵاتیانی هەولێر و بە تایبەتیش دیپلوماتکاران دڵنیا دەکەینەوە، کە رێگە نادەین دۆخی ئارام و ئاسایشی هەرێمی کوردستان تێک بدرێت."

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

ئەمڕۆ لە رێستورانتێکی شاری هەولێر رووداوێکی تەقە کردن روویدا کە بەداخەوە بووە هۆی گیان لە دەستدانی کارمەندێکی کونسوڵخانەی تورکیا و هاووڵاتیەک و برینداربوونی یەکێکی دیکەش.

ئێمە لە کاتێکدا ئەم رووداوە بە تووندترین شێوە شەرمەزار دەکەین و هاوخەمی خۆشمان لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان دەردەبڕین. 

لەهەمانکاتدا هاووڵاتیانی هەولێر و بە تایبەتیش دیپلوماتکاران دڵنیا دەکەینەوە، کە رێگە نادەین دۆخی ئارام و ئاسایشی هەرێمی کوردستان تێک بدرێت. لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و تاوانبارانیش بە سزای خۆیان دەگەن. 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
17/7/2019





loading...











زۆرترین بینراوەکان