كه‌ش و هه‌وای رۆژی پێنج شه‌ممه‌


نەتەوە  |   15:41:50 2019-07-17  |   (119) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پێشبینی ده‌كرێت رۆژی پێنج شه‌ممه‌ ئاسمانی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی باشوری كوردستان ساماڵ بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ رۆژی چوارشه‌ممه‌ یه‌ك پله‌ به‌رزده‌بنه‌وه‌.
A+    A-

 

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 18 ی ته‌موز، ئاسمانی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم و پارێزگای كه‌ركوك ساماڵ ده‌بێت.


پێشبینیشی كردووه‌ خێرایی با له‌ هه‌ولێر و دهۆك له‌ نێوان 5-15 كیلۆمه‌تر و له‌ سلێمانی و كه‌ركوكیش له‌ نێوان 5 بۆ 20 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا بێت.


به‌پێی ئه‌و پێشبینیانه‌ی نزمترین پله‌ له‌ هه‌ولێر  25 پله‌، به‌رزترین 39 پله‌، له‌ سلێمانی نزمترین پله‌ 23 و به‌رزترین 39 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.


سه‌باره‌ت به‌ هۆكیش رایگه‌یاندووه‌، نزمترین پله‌ 21 و به‌رزترین 39 پله‌ ده‌بێت و هه‌رچی سه‌باره‌ت به‌ كه‌ركوكیشه‌ نزمترین پله‌ نزمترین پله‌ی گه‌رما 27 و به‌رزترین پله‌ 41 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان