زانیاری نوێ له‌ باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ و نادرنی پاره‌كه‌ی به‌غدا بڵاوده‌كرێته‌وه‌


نەتەوە  |   14:45:04 2019-07-17  |   (160) جار خوێندراوەتەوە

loading...
له‌ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ دوایین زانیاری له‌ باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی چوار راده‌گه‌یه‌نرێت و سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عێراق دوایین زانیاری له‌ باره‌ی پاره‌كه‌ی به‌غدا ده‌خاته‌ڕوو.
A+    A-

 

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ده‌ستكه‌وتوون، رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 18 ی ته‌موز موچه‌ی مانگی نیسانی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی داد دابه‌شده‌كرێت.


هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی فه‌رمانی خه‌رجكردنی پاره‌ له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ خێراتر ده‌كرێت.


له‌ لایه‌كی تره‌وه‌، عابد مزووری، بەڕێوەبەری لقی ھەولێری بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاندوه‌، تاوەکوو ئەمڕۆش فەرمانی  خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران لە بەغداوە نەھاتووە.


ئاماژەشی بەوە کردوه‌: ”حکوومەتی عێراق لەم  ھەفتەیە دەستی  کردووە بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی خۆی، ئێمەش چاوەڕوانی فەرمانین بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستانیش خەرج بکرێ".


مزوری له‌ لێدوانه‌كه‌یدا بۆ سایتی باس جەختی کردەوە، پارەیان ئامادەیە و ھەر کاتێک نووسراوی خەرجکردنی پارەکەیان بۆ بنێردرێت، پارەکە ڕادەستی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان