به‌رپرسێكی باڵای په‌كه‌كه‌ و ژماره‌یه‌ك گه‌ریلا شه‌هیدبوون


نەتەوە  |   13:52:14 2019-07-17  |   (148) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) شه‌هیدبونی پێنج گه‌ریلای ئاشكراكرد، كه‌ "یه‌كێك له‌شه‌هیده‌كان ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌جه‌كه‌یه‌"، هاوكات وته‌بێژی‌ ڕه‌سمیشه‌.
A+    A-

 

كۆمیته‌ی پشتیوانیی له‌خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی په‌كه‌كه‌، شه‌هیدبونی پێنج گه‌ریلای له‌ڕۆژی‌ 21/3/2019 ڕاگه‌یاند و په‌یامی بۆ خانه‌واده‌كانیان ناردووه‌، وه‌ك ئاماژه‌شی پێدراوه‌ یه‌كێك له‌و شه‌هیدانه‌ سه‌رحه‌د ڤارتۆ، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆما جڤاكین كوردستان (كه‌جه‌كه‌)یه‌.


هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسی ڕۆژنیوز، "هه‌ریه‌ك له‌سینانی سور (عه‌لی ئاكتاش)، سه‌رحه‌د ئه‌مانوس ـ ڤارتۆ (ئه‌مروڵا دورسون) ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌جه‌كه‌، ناڤدار سنگه‌ر (میكایل ئۆزده‌میر)، سه‌رحه‌د شه‌فه‌ك (ڤه‌هیپ ته‌كین)، شیار فه‌رشین (جه‌لال ئۆزتورك)، له‌ڕۆژی 21ی‌ 3ی 2019 له‌ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا له‌هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا شه‌هیدبون".


سه‌رحه‌د ڤارتۆ سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه‌) بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وته‌بێژی‌ فه‌رمی‌ كه‌جه‌كه‌و په‌كه‌كه‌ش بوو.





loading...











زۆرترین بینراوەکان