هۆشداری ده‌درێته‌ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن


نەتەوە  |   22:36:48 2019-07-16  |   (164) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی هۆشداری دەداتە ئەو گەشتیارانەی سەردانی ئێران دەکەن و ئاماژە بەوە دەکات، تەنها بە رەزامەندی بانكی میللی دەتوانن بڕی 10 هەزار دۆلار لەگەڵ خۆیان ببەنە ئێران.
A+    A-

 

بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی رایگەیاند، هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان لەكاتی سەردانی كردنیان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە، دەتوانن تاوەکو بڕی 10 هەزار دۆلار ببەنە ئەو وڵاتە، بەڵام دەبێت لە بانکی میللی دەرخستەی بۆ وەربگرن.


نشینگەی سلێمانی جەخت لەوە دەکاتەوە، دەبێت گەشتیاران ئەو دەرخستەیەیان هەبێت تاوەکو بزانن چەند پارەیان پێیە، بە پێچەوانەوە لەڕێگە توشی كێشە دەبنەوە.


بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەر هاوڵاتیه‌ك لەکاتی گەشتکردن دەتوانێت بڕی 10 هەزار دۆلار لەگەڵ خۆی ببات، بەڵام بەهۆی رێوشوێنەکانی ئێران بۆ نەچوونە دەرەوەی دۆلار لەو وڵاتە رێگە نادات گەشتیارانی هەرێمی کوردستان ئەو بڕە پارەیە لەگەڵ خۆیان بهێننەوە ئەگەر لە کاتی چوونە ئێران دەرخستەی ئەو بڕە دۆلارەیان وەرنەگرتبێت.


جێی باسه‌ به‌ هۆی دابه‌زینی به‌های تمه‌نی ئێرانیه‌وه‌، له‌ ئێستادا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاوڵاتیانی هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی و گه‌شتیاری سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كه‌ن.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان