زه‌ریف: مه‌ترسی پێكدادان له‌ ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌


نەتەوە  |   15:14:34 2019-07-16  |   (147) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رێگای ده‌ستپێكردنی دانوستان له‌ نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكا ده‌خاته‌ڕوو، هۆشداریش ده‌دات له‌وه‌ی كه‌ دور نییه‌ گرژیه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌ره‌و پێكدادان بچن.
A+    A-

 

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئه‌و سزایانه‌ی پاش كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ رێككه‌‌وتنی ئه‌تۆمی به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا سه‌پێندراوه‌ هه‌ڵبگیرێن، ئه‌وا رێگای دیپلۆماسی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كرێته‌وه‌. 


لە وەڵامی پرسیارێکیشدا سەبارەت بەوەی کە دەکرێت دانوستان لەبارەی پرۆگرامی مووشەکی بالیستیی ئێرانەوە بکرێت یان نا، محەمەد جەواد زەریف وتی: "با لەو بابەتەی کە ئامادەین دەست پێ بکەین، ئەگەر بێت و هەست بە پێویستی تاوتوێکردنی موشەکی بالیستیی بکەین، ئەو کاتە بڕیاردەدەین کە دەتوانین چی بکەین".  


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران باسی لەوەشکرد کە بە هۆی گرژییەکانی ناوچەکەوە مەترسیی پێکدادان لە ئەنجامی رووداو یان "رووداوی پلان بۆ داڕێژراو" هەیە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان