زانیاری ورد له‌ باره‌ی دیارده‌ گه‌ردونیه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و بڵاوده‌كرێته‌وه‌


نەتەوە  |   13:42:58 2019-07-16  |   (195) جار خوێندراوەتەوە

loading...
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كه‌شناسی‌ و بوومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ "ئه‌مشه‌و مانگ گیرانی نیمچه‌یی (Partial Lunar Elipse) له‌ ئاسمانی هه‌رێمی كوردستاندا رووده‌دات".
A+    A-

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كه‌شناسی‌ و بوومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان  رایگه‌یاند كه‌ "به‌ پشت به‌ستن به‌ پێوانه‌ فه‌له‌كییه‌كان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 2019.7.16 مانگ گیرانێكی نیمچه‌یی (Partial Lunar Eclipse) له‌ ئاسمانی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌بینرێ".


ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "جگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م مانگ گیرانه‌ له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌فریقا و ئاسیای ناوه‌ڕاست و زه‌ریای هیندی) یشدا ده‌بینرێ".


كه‌شناسی‌ ده‌ڵێت: " كاتژمێر 9:43 ی شه‌و به‌ كاتی (هه‌ولێر)، مانگ گیران ده‌ستپێده‌كات و ئه‌و كاته‌ مانگ ده‌چێته‌ ناوچه‌ی نیمچه‌ سێبه‌ری زه‌وی (Penumbra) كه‌ ئه‌سته‌مه‌ به‌ چاوی ئاسایی هه‌ستی پێ بكرێت، به‌ڵام له‌ رێگه‌ی وێنه‌گرتنی فه‌له‌كی ده‌رده‌كه‌وێت". 


باسی له‌وه‌شكردووه‌: "كاتژمێر 11:01 ی شه‌و، مانگ گیرانی نیمچه‌یی ده‌ست پێده‌كات و مانگ ده‌چێته‌ نێو ناوچه‌ی سێبه‌ری تاریكی زه‌وی (Umbra) و ئه‌وكاته‌ به‌چاوی ئاسایی هه‌ستی پێده‌كرێت".


ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "- رۆژی چوارشه‌مه‌ 2019.7.17 كاتژمێر 12:30 ی شه‌و، مانگ گیرانی نیمچه‌یی ده‌گات به‌ به‌رزترین ئاست و نزیكه‌ی %74 ی دیسكی رووناكی مانگ تاریك ده‌بێت".


كه‌شناسی‌ هه‌رێم روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ "- كاتژمێر 1:59 ی به‌یانی كۆتایی قۆناغی مانگ گیرانی نیمچه‌یی كه‌ ماوه‌كه‌ی به‌ ته‌واوی 2 كاتژمێر و 58 خوله‌ك ده‌خایه‌نێت و كاتژمێر 3:17 به‌یانی كۆتایی قۆناغی مانگ گیرانی نیمچه‌سێبه‌ر و كۆتایی مانگ گیران به‌ ته‌واوی ده‌بێت" .
راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ كاتی گشتیی دیارده‌ی مانگ گیران به‌ هه‌رسی قۆناغ 5 كاتژمێر و 33 خوله‌ك و 16 چركه‌ ده‌خایه‌نێت و  قۆناغی مانگ گیرانی نیمچه‌سێبه‌ر به‌ چاوی ئاسایی هه‌ستی پێناكرێت و دووریی نێوان مانگ و زه‌وی له‌ ئه‌مشه‌ودا ده‌گاته‌ 398 هه‌زارو 571 كیلۆمه‌تر.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان