هەناری سەمای تەرزە: 100 جار داوای هاوسەرگیریم لێکراوە


نەتەوە  |   19:59:50 2019-07-15  |   (181) جار خوێندراوەتەوە

loading...
خانمە ئەکتەری كورد "سارا رەحیم" کە بە کەسایەتی (هەنار)ی زنجیره‌ (سه‌مای ته‌رزه‌) بەناوبانگە باس له‌ نوێترین پرۆژه‌كانی و ژیانی تایبه‌تی خۆی ده‌كات.
A+    A-

 

هەنار لە لێدوانێکدا له‌باره‌ی نوێترین پرۆژه‌یه‌وه‌ له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی دواڕۆژ رایگه‌یاندوه‌: "پرۆژەیه‌کم لەبەردەستدایه‌، بەڵام بەهۆی ئەوەی پێشتر یەکەم پرۆژەی من دزرا کاتێک کە ئاشکرام کرد، ناتوانم ئەم پرۆژە نوێیەم باس بکەم".


هەنار باسی كاریگه‌ییه‌كانی کارەکتەرەکەی دەکات لە درامای سەمای تەرزەدا کە رۆڵی خانمێکی عاشقی رۆمانسی گێڕاوه‌ له‌سه‌ر ژیانی تایبه‌تی و ده‌ڵێت: "دوای دراماکە نزیکەی 100 کوڕ داوای هاوسەرگیریان لێکردوم، هه‌رچه‌نده‌ ژمارەكه‌ش بەدروستی نازانم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ رەنگە زیاتریش بێت".


هەنار تا ئێستا هاوسەرگیری نەکردووه‌، له‌باره‌ی مه‌رجه‌كانی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ده‌بێته‌ هاوسه‌ری ئاشكرایده‌كات: "پیاوی خەونەکانم دەبێت پیاوێک بێت روخساری بەدڵی خۆم بێت، کەسێک بێت لەگەڵ رەفتار و هەڵسوکەوتمدا بگونجێت، دڵ پیس نەبێت و رەوشتیشی لەگەڵم بگونجێت".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان