دیاردەیەكی گەردوونی روو دەدات


نەتەوە  |   18:44:56 2019-07-15  |   (196) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سەنتەری گەردوون ناسیی نێودەوڵەتی لە ئیمارات رایده‌گه‌یه‌نێت، درەنگانی شەوی سێشەممە، دیاردەیەكی سروشتیی گەردوونی روودەدات و لە هەرێمی كوردستانیش دەبینرێت.
A+    A-

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ محەمەد شەوكەت، بەڕێوەبەری سەنتەری گەردوونناسیی نێودەوڵەتی لە ئیمارات ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه‌، شەوی سێشەممە 15/7/2019، كاتژمێر 09:45 خولەكی شەو بەكاتی هەولێر، نیمچە مانگگیران روو دەدات، كە بەچاوی ئاسایی نابینرێت".


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، "لەكاتژمێر 11:20ی خولەكی شەو مانگگیرانەكە دەبینرێت و لەكاتژمێر 12:30ی خولەكی نیوەشەو مانگگیران دەگاتە گیرانی تەواوەتی، ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، مانگگیران تا كاتژمێر 03:18ی بەیانی خولەك بەردەوامدەبێت.


جێی باسه‌ مانگگیرانەكەی ئەمشەو لە وڵاتانی رۆژئاوای ئاسیا و كوردستان و ناوەڕاستی ئاسیا، ئەفریقیا و ئەورووپا دەبینرێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان