لێدوانی وەزیری دارایی نوێی حکوومەتی هەرێم لەبارەی مووچەی فەرمانبەران 


نەتەوە  |   16:22:29 2019-07-14  |   (199) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێم له‌ نوێترین لێدواندا باس لە بابەتی مووچەی و پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و پلانی ئابووریی وەزارەتەکەی دەکات.
A+    A-

 

ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێم رایگەیاندوه‌، لەبارەی پلاندانانیان بۆ ئەمساڵ، بەهۆی ئەوەی تەنیا چەند مانگێک ماوە، هیچ پلانێکیان نابێت و لەئێستاوە سەرقاڵی خۆئامادەکردنن بۆ پلانی ئابووریی ساڵی ٢٠٢٠ی هەرێمی کوردستان، دڵنیایی خۆیشی لەوە دەربڕی کە ئەوان هەوڵدەدەن پلانێکی باش دابنێن.


لەبارەی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، وەزیری دارایی و ئابووری له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی باسنیوز وتی: "دەمانەوێت بابەتی مووچە ڕێكبخرێتەوە و وادەی پێدانی مووچە ڕێک بخەین و ئەگەر بکرێت بیکەین بە سیستەمی ئەلیکترۆنی، بۆ ساڵی تازە دەبێت بەپێی بەرنامەکەی حکوومەت، وردە وردە دەیانخەینە بەرنامەی کارەوە"، جەختیشی کردەوە، کە ئەوان لە خەمی خەڵکدان و بۆ بابەتی پاشەکەوتی مووچەش کار دەکەن.


ئاواتی شێخ جەناب له‌باره‌ی بابەتی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، "هیچ بیرۆکەیەکم نییە لەبابەتی گەڕاندنەوەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران، ئەم بابەتە دەچێتە چوارچێوەی یاسای خزمەتی شارستانی و یاسای خزمەتی وەزیفی، تا نەچینە نێو بابەتەکەوە ناتوانم بیرۆکەیەکی ڕوون بدەم لەسەر ئەوە". 


وتیشی: "هەموو بوارێکی ژیان حیساب بکە، کارمەندێکی پۆلیس لەگەڵ کارمەندێکی گومرگ جیاوازە، کارمەندێکی گومرگیش لەگەڵ فەرمانبەری ئاسایی جیاوازە، بەڵام ئێمە دەمانەوێت سیستەمی ژیانی هەموو هاووڵاتییان بە گشتی ئاسایی بێتەوە و ئەو بوارەش دەگرێتەوە".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان