فه‌یسبووك سزا ده‌درێت


نەتەوە  |   15:39:32 2019-07-13  |   (140) جار خوێندراوەتەوە

loading...
كۆمپانیای فه‌یس بووك له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ سزایه‌كی قورسی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
A+    A-

 

به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ۆڵ ستریت جۆرناڵ، كۆمیسیۆنی بازرگانیی فیدراڵیی ئه‌مریكا له‌ ئه‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی كه‌ ساڵی رابردوو ده‌ستیپێكرد و به‌هۆی به‌كارهێنانی زانیاریی كه‌سیی به‌بێ مۆڵه‌ت و به‌ نایاسایی، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكی به‌ پێنج ملیار دۆلار سزادا.


سزاكه‌ی سه‌ر فه‌یسبووك به‌ سێ ده‌نگ به‌رامبه‌ر دوو ده‌نگ په‌سه‌ند كرا.


له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ بڕیاره‌كه‌ یه‌كلایی ببێته‌وه‌، پێویستی به‌ په‌سه‌ندكردنه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داده‌وه‌ و ناشزانرێت لێپێچینه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردن، ماوه‌ی چه‌ند ده‌خایه‌نێت.


هیچ راگه‌یه‌نراوێك له‌لایه‌ن فه‌یسبووكه‌وه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌.


ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كرێت ئه‌م سزایه‌ گه‌وره‌ترین سزایه‌ به‌سه‌ر كۆمپانیایه‌كی بواری ته‌كنه‌لۆژییدا سه‌پێنرابێت و زۆر له‌و سزایه‌ زیاتره‌ كه‌ له‌ ساڵی 2012دا به‌سه‌ر كۆمپانیای گوگڵدا سه‌پێنرا كه‌ بڕه‌كه‌ی 22 ملیۆن دۆلار بوو.


فه‌یسبووك ساڵی پار 56 ملیار دۆلار قازانجی كردووه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مساڵیش داهاتی بگاته‌ نزیكه‌ی 69 ملیار دۆلار.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان