كچێك له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری گیانی له‌ده‌ستدا


نەتەوە  |   15:18:09 2019-07-13  |   (183) جار خوێندراوەتەوە

loading...
كچێكی گه‌نج له‌ كاتی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری گیانی له‌ده‌ستدا و له‌ ئێستاشدا ئه‌و نۆرینگه‌یه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی تێدا كراوه‌، داخراوه‌.
A+    A-

 

وەزارەتی تەندروستی کۆماری دۆمینیکان رایگه‌یاندووه‌، پشکنین دەستپێدەکەن بۆ بەدواداچوون بۆ مردنی کچێكی ئەمریکی لەدوای نەشتەرگەری جوانکاری, تەندروستی کۆماری دۆمینیکان دەڵێت، نۆرینگە جوانکارییەکەیان داخستووە.


تەندروستی کۆماری دۆمینیکا دەڵێت، لەدوای مردنی ئەلیکساندرا مێدینا لە سەنتەری پزیشكی دکتۆر ئۆرێنا ئاریاس، سەنتەرەکە بۆجاری دووەم داخراوەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی پێش ماوەیەک بەهۆی ناڕێكی کارەکانیانەوە داخرابوو.


بەرپرسانی سەنتەرەکە دەڵێن، سەنتەرەکەیان هەموو کارەکانیان بە باشی ئەنجامداوە، دەشڵێن مردنی خانمە ئەمریکییەکە پەیوەندی بە خراپی کوالێتی پزیشكی سەنتەرەکەوە نەبووە، بەڵکو پێیانوایە خانمە ٣٣ ساڵانەکە بەهۆی دروستبوونی گیرانێك لە لوولە خوێنەکان لەدوای یان لەنێو نەشتەرگەری گیانی لەدەستداوە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان