سلفه‌یه‌كی پێنج بۆ 10 ملیۆن دیناری ده‌درێته‌ فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت


نەتەوە  |   20:41:12 2019-07-12  |   (139) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بانكێك‌ پێدانی سلفەیەك بەبڕی‌ پێنج بۆ 10 ملیۆن دیناری‌ بەژمارەیەك لە موچەخۆرانی دەوڵەت و كارمەندانی‌ كەرتی‌ تایبەت راگەیاند.
A+    A-

 

بەگوێرەی‌ راگەیەنراوێكی‌ بانكی رافیده‌ین بڕیاره‌ سلفەیەك بەبڕی‌ 10 ملیۆن دینار بەو فەرمانبەرانە بدرێت كە لەكەرتی‌ تایبەتدا كاردەكەن و موچەی‌ مانگانەیان زیاترە لە 500هەزار دینار.


ئەوەشخراوەتەڕوو، بۆ مووچەخۆرانی دەوڵەت پێدانی‌ سلفەكە پێنج ملیۆن دینارە كە موچەیان لە 500 هەزار دیناردا بێت.


ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، پێدانی‌ سلفەكە بۆماوەی‌ پێنج ساڵە و بۆ ئەو فەرمانبەرانەیە كە لە رێكخراوەكاندا كار دەكەن بەتایبەت لەنەخۆشخانە و زانكۆ و چەند كۆمپانیایەكی‌ كەرتی‌ تایبەتدا.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان