گه‌شتی‌ فڕۆكه‌وانی‌ له‌نێوان هه‌ولێرو سلێمانی‌ ده‌ستپێده‌كات


نەتەوە  |   19:58:57 2019-07-12  |   (130) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بۆ ئه‌نجامدانی‌ گه‌شت به‌فڕۆكه‌ له‌نێوان هه‌ولێرو سلێمانی‌ نوسراوێك ئاراسته‌ی‌ هێڵی‌ ئاسمانی‌ عیراق ده‌كرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سلێمانیش زانیاری‌ زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات.
A+    A-

 

تاهیر عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاندوه‌، "ماوه‌یه‌كی‌ زۆره‌ سه‌رقاڵی‌ ئه‌نجامدانی‌ گه‌شتین له‌نێوان شاره‌كانی‌ هه‌ولێرو سلێمانی‌ له‌ڕێگه‌ی‌ فڕۆكه‌وه‌".

ناوبراو وتیشی‌:"بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و گه‌شته‌ش داوامان له‌هێڵی‌ ئاسمانی‌ عیراق كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هیچ نه‌بێت هه‌فتانه‌ گه‌شتێك یان دوان له‌نێوان ئه‌و دوو شاره‌دا ئه‌نجامبدرێت له‌ڕێگه‌ی‌ فڕۆكه‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتیان بتوانن سه‌ردانی‌ شاره‌كان بكه‌ن بۆ ڕاییكردنی‌ كاره‌كانیان".


ئه‌وه‌شی خسته‌ڕِوو، "تائێستا هێڵی‌ ئاسمانی‌ عیراق ڕه‌زامه‌ندی‌ نه‌داوه‌، ئه‌وه‌ش پرسێكی‌ بازرگانییه‌، پێویسته‌ لایه‌نی‌ بازرگانی‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ له‌سه‌ربدات و ئه‌وانیش چاوه‌ڕوانی‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ هێڵی‌ ئاسمانی‌ عیراقین".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان