نوێترین زانیاری له‌باره‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی 70 و 80 ده‌خرێته‌ڕوو


نەتەوە  |   19:18:59 2019-07-12  |   (142) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ واده‌ی جێبه‌جێكردنی به‌شێكی زۆری پڕۆژه‌ چاكسازییه‌كانی ئاشكراده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازیش له‌و وه‌زاره‌ته‌ نوێترین زانیاری له‌باره‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی (70و 80) ده‌خاته‌ڕوو. 
A+    A-

 

لیوا دلێر میران، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازیی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاندوه‌، "هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وامه‌و به‌شێك له‌پڕۆژه‌كانی تایبه‌ت به‌و پرسه‌ جێبه‌جێكراوه‌".


ناوبراو له‌باره‌ی یه‌كخستنی هێزه‌كانی هه‌ردوو یه‌كه‌ی 70و 80 له‌چوارچێوه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌، وتی:"هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ ئه‌و یه‌كخستنه‌وه‌یه‌ دروست نه‌بووه‌ و ته‌نها چاوه‌ڕێی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆتایی له‌وباره‌یه‌وه‌ بدرێت و له‌چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا یه‌كبخرێن به‌موچه‌و ئیمتیازاته‌كانه‌وه‌".


به‌وته‌ی لیوا دلێر میران، "له‌كۆتایی 2019 و سه‌ره‌تای ساڵی داهاتودا، به‌شێكی زۆری پڕۆژه‌كانی تایبه‌ت به‌چاكسازیكردن له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ جێبه‌جێده‌كرێن".


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، له‌(60% بۆ 70%)ی پڕۆژه‌ی به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی موچه‌ی‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ جێبه‌جێكراوه‌و موچه‌ له‌ڕێگه‌ی كارتی بانكییه‌وه‌ دابه‌شده‌كرێت، "هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ (ئاماده‌باشی) له‌بواری جێبه‌جێكردندایه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌سیستمێكی سه‌ربازیی جیهانیی بۆ هه‌موو له‌شكری هه‌رێمی كوردستان و له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ دوا زانیاری له‌سه‌ر هێزه‌كان به‌فه‌رمانده‌كان ده‌درێن".


وتیشی:"له‌دوای یه‌كخستنی هێزه‌كانی (70و 80)، ژماره‌ی لیوا هاوبه‌شه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ زیاد ده‌كرێن و هیچ هێزێك نامێنێت له‌ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ت بێت".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان