یه‌كه‌م كاری كابینه‌ی نوێ ئاشكراده‌كرێت


نەتەوە  |   16:51:51 2019-07-12  |   (139) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئاماده‌كاری بۆ یاسای بودجه‌ی 2020ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت و بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "یه‌كه‌م كاری كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌كردنی ڕه‌شنوسی بودجه‌و پلانی بۆ پێنج مانگی داهاتوو ده‌بێت".
A+    A-

 

سه‌عده‌دین محه‌مه‌د، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی و ئابوری له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاندوه‌، "له‌ئێستادا كه‌ كێشه‌كانی‌ هه‌رێم و به‌غدا كۆتایی هاتووه‌ و دۆخی دارایی هه‌رێمیش به‌راورد به‌ساڵانی ڕابردوو باشبوونی به‌خۆوه‌ بینیوه‌، یه‌كه‌م كاری كابینه‌ی نوێ، ئاماده‌كردنی ڕه‌شنوسی دارایی ده‌بێت بۆ ساڵی 2020، پلانیشی بۆ دۆخی دارایی هه‌رێم له‌پێنج مانگی داهاتوو ده‌خاته‌ڕوو".


ناوبرا وتیشی:"له‌پێنج ساڵی ڕابردودا یاسای بودجه‌ نه‌بووه‌، به‌ڵام له‌مه‌ودوا، كه‌ بڕێكی دیاریكراو له‌بودجه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێردرێت و داهاته‌كانیش دیاریكراون، پێویسته‌ به‌خه‌مڵاندنی كۆی داهاته‌كان ئاماده‌كاری پێویست بۆ بودجه‌ ئاماده‌بكرێت".


بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ئاماده‌یی لیژنه‌كه‌شیانی ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند، "ئێمه‌ وه‌ك لیژنه‌ی دارایی ئاماده‌یی هه‌موو هه‌ماهه‌نگییه‌كین بۆئه‌وه‌ی ساڵی داهاتوو یاسای تایبه‌ت به‌بودجه‌ دابین بكرێت و كۆی داهات و خه‌رجییه‌كانیش له‌ناو یاساكه‌دا جێگیربكرێت".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان