دەرمانی بۆنخۆشكه‌ری غازاتی ناو سك ده‌كەوێتە بازاڕەوە


نەتەوە  |   16:02:09 2019-07-12  |   (185) جار خوێندراوەتەوە

loading...
له‌لایه‌ن كۆمپانیایەكی فەرەنسیه‌وه‌ دەرمانێك خراوه‌ته‌ بازاڕەوە، كە بۆنی غازاتی ناو سك خۆش دەكات، هاوكات بەكارهێنەریش دەتوانێت جۆری بۆنەكە هەڵبژێرێت.
A+    A-

 

ساڵی 2007 پیاوێك به‌ناوی "كریستیان پۆینشواڵ" بانگەشەی ئەوەی كرد، كە دەرمانێكی دروست كردووە كە كۆتایی بە بۆنی غازاتی ناو سك دەهێنێت، ناوبراو دواتر ئەو داهێنانەی خۆی بە كۆمپانیای "لۆتین مالین" فرۆشتەوە و ئەو كۆمپانیایەش دوای چەندین تاقیكردنەوە و وەرگرتنی مۆڵەتی پزیشكی دواجار توانی دەرمانەكە بخاتە بازاڕەوە.


به‌وته‌ی بەرپرسانی كۆمپانیاكە دەرمانەكە 100% سروشتیەوە و هیچ مادە و پێكهاتەیەكی كیمیایی تێدا بەكارنەهاتووە و به‌كارهێنەران دەتوانن بۆنەكان هەڵبژێرن، لەوانەش بۆنی زەنجەبیڵ، شلیك و گوڵاو.


پارچەیەكی 60 دەنگی لەو دەرمانە بە 20 یۆرۆیه‌ و به‌وته‌ی بەرپرسانی كۆمپانیاكە تائێستا هیچ سكاڵایەكیان لە لایەن كڕیارانەوە بەدەست نەگەیشتووە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان