هاتوچۆ خاوەنی چێشتخانە و ماركێت و پێشانگاكان ئاگادار دەكاتەوە


نەتەوە  |   14:06:59 2019-07-12  |   (120) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی "سلێمانی" داوا لە خاوەنی سەرجەم ئەو چێشتخانە و ماركێت و پێشانگایانە دەكات، كە تابلۆی تایبەت بە خۆیان لە سەر شەقامەكان داناوە بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت بەخۆیان لەماوەی یەك هەفتەدا لاببەن.
A+    A-

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، رایگەیاندوه‌، "وەك تێبینی دەكرێت ژمارەیەك لە چێشتخانەو میوانخانەو ماركێت و پێشانگاكانی شاری سلێمانی بەشێكی سەرشەقامەكانی بەردەم خۆیان قۆرخكردوە بۆ خۆیان و ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە سەردانی ئەو شوێنانە دەكەن، بۆیە هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری گشت لایەك دەكاتەوە كە شەقامەكان موڵكی گشتین و تایبەت نین بە هیچ كەس و شوێنێكەوە، هەر شەقامێك راگرتنی ئۆتۆمبێل تێیدا قەدەغە بێت ئەوا بۆ ئۆتۆمبێلی ئەو شوێنانەش قەدەغەیەو هەر شەقامێكیش راگرتنی ئۆتۆمبێل تیایدا ئازادبێت ئەوا بۆ هەموان ئازادە."


ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، "داوا لەخاوەنی سەرجەم ئەو شوێنانەی تابلۆ و ستونی تایبەت بەخۆیان داناوە بەمەبەستی قۆرخكردنی ئەو شەقامە بەمەبەستی راگرتنی ئۆتۆمبێلی تایبەت بەخۆیان كە لەماوەی یەك هەفتەدا سەرجەم ئەو تابلۆ و ستونانە لابەرن، بەپێچەوانە بەڕێوەبەرایەتیمان هەمو ئەوانە لادەبات لەسەر شەقامەكان دانراون، ئەویش لەبەر بەرژەوەندی گشتی و نەهێشتنی لۆدو قەرەباڵغی لەو شوێنانەدا."





loading...











زۆرترین بینراوەکان